بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی زانیاری لەسەر بوومەلەرزەکەی دهۆک بڵاودەکاتەوە



بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ روودانی بوومەلەرزەیەک دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک روویداوە.

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت" کاتژمێر ٥٠:٧ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بە دووری ٧ کم لە شاری دهۆک و بە قوڵایی ٢١ کم، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٢ پلەی ڕێختەر ڕوویدا."  

 
بوومەلەرزەکە زیانی مادی و گیانی بە داواوە نەبووە، بەڵام خەڵکی شاری دهۆک و ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.


  

 


AM:10:27:27/01/2021