وەزارەتی تەندروستی قۆناغەکانی بەکارهێنانی کۆرۆنا لە هەرێم ئاشکرا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەپێی ستانداردی جیهانی هەندێک کەس لەقۆناغی یەکەمدا ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن، دابه‌شكراون بۆ سێ گروپ، گروپی مه‌ترسیدار، یه‌كه‌م گروپن و له‌شكری سپی پێ ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی كە بەرکەوتنیان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ توشبوانی كۆرۆنا، گروپی دوه‌میش هێزی "ئەمنی"ده‌گرێته‌وه‌، گروپی سێیه‌میش به‌ساڵاچوان دەگرێتەوە".


لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند " حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ دابینکردنی ڤاکسین، بەپێی گرێبەستەکە نزیکەی 16000000 (شانزەملیۆن) پێکوتە بەشی عێراقە، لەقۆناغی یەکەم 1500000 (ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار) ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق، لەو رێژەیەش بەدڵنیایی پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە، ئەوکاتەی کەدەگاتە عێراق، سەبارەت بەڕێژەکەش لەکاتی خۆیدا دیاریدەکرێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ دانیشتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەرانی ڤاکسین (کەپەسەند دەکرێن) چەند کۆبونەوەیەکیان لەگەڵدا ئەنجامداون وە بەردەوامیش دەبێت، بەپێی ستانداردە جیهانیەکانیش چەند (ئەولەویەتێک) هەیە لەدابەشکردنی ڤاکسینەکەدا چونکە "ئێمە گروپی مەترسیدارمان هەیە، بەسوپاسەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بەوردی چاودێری ئەم بابەتە دەکات لەبەرئەوەی پەیوەستە بەگیانی هاوڵاتیان، ئەمەش شتێکی ئاساییە کۆبونەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تاوەکو ئەگەر کەموکورتیەک هەبێت لەو بەشە ڤاکسینەی هەرێمی کوردستان تا بۆ خۆمان ڤاکسینەکە بکڕین".

 
دەربارەی کارە پێشینەکان، لەوەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا د.ئاسۆ حەوێزی زیاتر ڕونیکردەوە " ئەو ئەو لەویاتانەستانداردی جیهانین، کە دابه‌شكراون بۆ سێ گروپ، گروپی مه‌ترسیداری پێ ده‌ڵێن، یه‌كه‌م گروپن و له‌شكری سپی پێ ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی كەبەرکەوتنیان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ توشبوانی كۆرۆنا پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه‌، گروپی دوه‌میش -هێزی "ئەمنی"ده‌گرێته‌وه‌، گروپی سێیه‌میش به‌ساڵاچوان دەگرێتەوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کەچینەکانی تر بواری وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان نەبێت نەخێر بەڵام ئەوانە لەقۆناغی یەکەمدا ئەولەویەتن".


سەبارەت بەدۆخی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان د.ئاسۆ حەوێزی دەڵێت، "خۆشبەختانە ئێستا ڕێژەی توشبون بەکۆرۆنا لەنزمبونەوەدایە حاڵەتە مەترسیدارەکان و گیانلەدانیش بەهۆی کۆرۆناوە بەڕێژەیەی باش کەمیکردوە ئەوەش بەهۆی چەند هۆکارێکەوەبوو، لەوانە ئەو رێکارانەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم گرتنیەبەر رێکاری زۆر گرنگ بون بۆ ئەوەی ژمارەی توشبوان کەمبێتەوە لەوانە هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی، توندکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و داخستنی قوتابخانەکان هەروەها پابەندبونی هاوڵاتیانیش لەبیر نەکەین".

 
باس لەوەش دەکات،"وەک دەزانرێت جیهان لەشەپۆلێکی توندی کۆرۆنادایە چ لەوڵاتانی ئەوروپا وە ئەمریکا هەروەها رۆژهەڵاتی ئاسیا هەتا وڵاتانی دەوروبەریش کە تائێستاش بەهۆی حاڵەتە خراپەکانی کۆرۆناوە، دەناڵێنن بۆیە، "ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بین لەڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ ئەوەی نەگەینەوە قۆناغی رابردو هیوادارین هەمو لایەک بەردەوام بن بەپابەندبون بەڕێنماییەکانی تەندروستی". 

 


AM:11:50:27/01/2021