لە شاری هەولێر دوو کەس کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شارۆچکەی عەنکاوەی شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو کەس کوژران. 

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم نەخۆشخانەی ماریامانای عەنكاوەی هەولێر لەكاتی سەردانیكردنی نەخۆشدا بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە دوو کەس کە برا بوون لەلایەن دوو چەكدارەوە كوژران".

 

وتیشی" دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوو کەسەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیانەوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە".



PM:06:43:27/01/2021