هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی کوەیت دەباتەوە

هەرچەندە هەڵبژاردەی عێراق لە یاریەکی ئاساییدا بە گۆڵێک لە دوای هەڵبژاردنی کوەیتەوە بوو لە یاریگای "جەزع نەخلە"ی شاری بەسرە، بەڵام دواتر عێراق بە دوو گۆڵ یاریەکە دەباتەوە.

گوڵەکەی کوەیت لە گێمی یەکەم خولەکی ٢٤ دێت لەلایەن عید رشیدی، بەڵام لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی عێراق توانی ئەنجامی یاریەکە بگۆڕێت و لە رێگای محەمەد داود لە خولەکی ٧٨  دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، دواتر ئەیمەن حسێن گۆڵی دوەمی لە خولەکی ٨٨ لە رێگای لێدانی پەنارتیەوە تۆمار کرد.

 


PM:09:02:27/01/2021