سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" حكومه‌تی هه‌رێم له‌رابردودا به‌رده‌وام شانازی كردوه به‌وه‌ی كه توانیویه‌تی له‌روی ده‌ربڕینی رای جیاواز، له‌ڕوی به‌رجه‌سته‌كردنی دروشمی دیموكراسیه‌ت، له‌ڕوی مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌كان كهبهیاسا رێكی خستوه شانازی بكات، بۆیه گرنگه به‌بڕوای ئەوان ئه‌و شانازییه بۆ هه‌تا هه‌تا بێت".
گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیشە به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یبینین له‌هه‌رێمی كوردستاندا و كوردستان شانازی پێوه‌ده‌كات مه‌سه‌له‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی مافی مرۆڤه به‌تایبه‌تی كه یاسای سزادانی له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكرێت له‌سه‌ر سزاداراو كه‌ئه‌مه ده‌توانم بڵێم له‌چاو وڵاتانی ده‌ورووبه‌ردا یه‌كێكه له‌و پابه‌ندبوونانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهڕێكهوتننامه جیهانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌پاراستنی مافی مرۆڤ".
گوڵستان سەعید وتیشی" به‌ڵام وێڕای ئه‌وه ده‌بینیین لێره‌و له‌وێ گرتن هه‌یه كهگرتنهكان له‌سه‌ر خۆپیشاندان یان له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین-ن به‌بڕوای من گرفته چونكه ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌نووس و مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندان ئه‌مانه ئه‌و مافانه‌ن كهبهیاسا ڕێكخراون له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وه مافی ئاسایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕابردوودا به‌رده‌وام شانازی كردووه به‌وه‌ی كه‌توانیویه‌تی له‌ڕووی ده‌ربڕینی ڕای جیاواز، له‌ڕووی به‌رجه‌سته‌كردنی دروشمی دیموكراسیه‌ت، له‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌كان كهبهیاسا ڕێكی خستووه شانازی بكات، بۆیه گرنگه به‌بڕوای ئێمه ئه‌و شانازییه بۆ هه‌تا هه‌تا بێت، وهبتوانێت ئه‌و ڕایه‌ڵانه‌ی كه‌یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافی مرۆڤ وه ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه جیهانییهكاندایه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافی مرۆڤ له جیهاندا ، وه حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندن پێوه‌ی وه ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بۆیە ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه له‌جیهاندا عێراق واژۆی كردووه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند بێت پێوه‌ی".
سەبارەت بەدەستگیرکراوەکانی ئێستای هەردوو سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، گوڵستان سەعید ده‌ڵێت" به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا ئێمه داوامانكردووه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و راگیراوانهیه كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوو بینیومانه و بیستومانه كهگرتن هه‌یه به‌رده‌وام فشار هه‌یه بۆ ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتار كه‌داكۆكی بكه‌ین له‌مافی ئه‌و گیراوانه خه‌ڵك هانا بۆ ئێمه ده‌هێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره و له‌وێ ده‌یبیستین گوایه ئه‌مانه هه‌ندێكیان له‌وانه‌ن كه‌به‌جۆرێك تێوه‌گلاون ئه‌وه‌ی كه‌من له كۆنگره ڕۆژنامهنوسیهكه ئاراسته‌م كرا‌و و وتیان ئه‌مانه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مه‌ترسی نیشتیمانی گیراون، منیش لێره‌وه جارێكی تر به‌حكومه‌ت ده‌ڵێمه‌وه كه لهكۆنگرهكهشدا هه‌مان شتم ووت ئه‌گه‌ر ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه ده‌بێت به‌به‌ڵگه بیخه‌نه به‌رده‌می په‌رله‌مانتاران بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی وەک لیژنەی مافی مرۆڤ چیتان کردووە بۆ دۆسیەی دەستگیرکراوانی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان لەوەڵامدا گوڵستان سەعید وتی" به‌شێك له‌كاری په‌رله‌مانتاری، كاری پێكهوهییە ته‌نها كاری تاك نییه، هه‌ر پێكهاته‌كه‌ی په‌رله‌مان چۆن ده‌بینرێت كه زۆرینه و كه‌مینه‌یه، ئه‌مه ڕهنگدانهوەی داوه‌ته‌وه له‌ناو لیژنهكانیشدا من وه‌كو ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان كه‌له‌و لیژنه‌یه‌دا (لیژنەی مافی مرۆڤ) ئیش ده‌كه‌م ئه‌ندامی پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نی ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆ و توركمان و ئاشوریشی تێدایه، واته ئه‌مه كاری پێكه‌وه‌ییه خۆم چه‌نده‌ها جار له‌ناو لیژنه‌كه‌دا جه‌ختم كردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت ئێمه هه‌وڵبده‌ین به‌دواداچوونێك بكه‌ین چونكه ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین له‌هه‌ر شوێنێك كه پێشێلكاری هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك بكرێت به‌هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، ده‌بێت ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان بنوێنیین به‌ڵام به‌داخه‌وه لیژنه‌كه وه‌ك پێویست نه‌هاتوون من زۆرجار ئه‌م گلهییهشم لێ كردوون، ئێمه مادام نوێنه‌ری خه‌ڵكین هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه ڕوون و ڕاشكاوانه بووه بۆ پشتیوانی كردن له‌پاراستنی خه‌ڵك له‌ڕووی مافی مرۆڤه‌وه كه لیژنه‌كه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤه و بۆ داكۆكی كردنه له مافی مرۆڤه".
گوڵستان سەعید، ئاماژەی بەوەکرد گرفت لەبەردەم کاری لیژنەکەیان لە رووی هەماهەنگیەوە لەگەڵ دامودزگاکانی ئاسایش هەیە لەو رووەوە دەڵێت" ئێمه داكۆكی له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین ده‌بێت كارئاسانی بۆ ئێمه بكرێت بۆئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین ئه‌وانه‌ی كه راگیراون یان ئه‌وانه‌ی كه له‌گرتن و گواستنهوهكاندان یان ئه‌وانه‌ی له‌ناو ده‌زگاكانی ئاسایشدان، له‌هه‌ر شوێنێك كه‌ئه‌مانه گیراون ئێمه بیان بینیین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه تائێستا گرفته بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و ده‌زگایانه هه‌ماهه‌نگ نیین و كار ئاسانییان بۆ ئێمه نه‌كردووه، ئێمه داوامانكرد كه به‌دواداچوونێك بكه‌ین لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنیین بچینه سه‌ردانیان به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ئێمه نه‌ڕه‌خساند كهبتوانیین ئه‌وانه ببینین".
وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ چیتکردووە ئایا هەوڵتداوە چارەنووسی دەستگیرکراوانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان بزانیت؟ لەوەڵامدا گوڵستان سەعید وتی" من ئاماژه‌مدا وتم لهلیژنهدا كار، كاری پێكه‌وه‌ییه. ئه‌و كۆنفرانسه من خۆم به‌ته‌نها وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان كردوومه، ئه‌و لیژنه‌یه نه‌هاتوون له‌گه‌ڵ مندا هه‌ماهه‌نگیه‌ك هه‌بێت كه‌ئێمه بتوانیین زیاتر به‌دواداچوون بكه‌ین و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه كۆبكه‌ینه‌وه و بتوانیین هه‌وڵی زیاتر و جدیتر بده‌ین بۆیه ئێمه یه‌كێك له گرفته‌كانمان ئه‌وه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌من له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌دا داوامكردووه كه‌ئێمه ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ین و ده‌بێت بچین بیان بینیین، له‌م دوایانه‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه‌وه‌زیری ناوخۆ ببینیین، وه‌بانگی بكه‌ین بۆ په‌رله‌مان بەڵێن وابوو دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زیری ناوخۆ بێته په‌رله‌مان به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی ئاگاداركرده‌وه كه‌بۆی ناكرێت ئاماده‌بێت، واته ئه‌مانه گرفتن، ئێمه ده‌مانویست به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
گوڵستان سەعید دووبارە ڕوونیکردەوە، وه‌كو وتم پێكهاته‌ی په‌رله‌مان چۆنه له‌ناو لیژنه‌كانیش هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگه له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی ده‌نگه له‌ناو لیژنه‌دا. من بۆ چه‌ند كه‌یسی تریش خودی خۆم داوامكردووه یان په‌رله‌مانتاری تر داوای کردووه كه‌ئێمه به‌دواداچوون بكه‌ین به‌ڵام زۆر كات ئه‌و داواكاریانه وه‌لا ده‌نرێت و په‌راوێز ده‌خرێت بۆیه ئه‌مه یه‌كێكه له‌گرفته‌كانمان. به‌داخه‌وه هه‌ركات باسی قهزیهیەك ده‌كرێت له‌ناوچه‌ی یه‌كێتی واده‌زانن ئه‌مه دژی یه‌كێتییه یان له‌ناوچه‌ی پارتی باسی كه‌یسێك ده‌كرێت، واده‌زانرێت ئه‌مه له‌دژی پارتییه.پێرێ كه لیژنه‌كه‌مان كۆبوویهوە پێش ئه‌وه‌ی كهكۆنفرانسهكه بكه‌ین ئاماژه‌مدا كه‌ئێمه هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك بگرین دژی حكومه‌ت نییه و بۆ ڕووخاندنی حكومه‌ت نییه به‌ڵكو بۆ چاككردنی حكومه‌ته بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی كه‌هه‌یه لای هاوڵاتی له‌سه‌ر هه‌ر كه‌یسێك ئێمه بتوانیین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه كه‌ئایا گومانه یان ڕاستییه.
دەربارەی چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەی کە لەساڵی ڕابردوەوە دوای دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان لەناوچەی بادینانی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختی هەرێمەکە دەستگیرکراون سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت" من شانزه ناوم به‌ده‌ست گه‌یشتووه به‌ڕه‌سمی به‌ڵام له‌ڕاگه‌یاندن و له‌شوێنی تر ده‌بیستین 50-70 كه‌سن ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ستگیركراون، له‌ڕۆژی 5/10 كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت هاته په‌رله‌مانی كوردستان زۆرێك له‌په‌رله‌مانتاران ئه‌و پرسیاره‌یان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد، ته‌نانه‌ت منیش وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان كه‌سه‌رۆكی ئه‌و فراكسیۆنهم به‌فەرمی سیانزه پرسیارم ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه یه‌كێك له‌و پرسیارانه ئازادی ڕاده‌ربڕین و مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه، هه‌مان پرسیار له‌ڕۆژی 20/10 جارێكی تر كه‌ئاراسته‌ی حكومه‌تم كردووه كه‌ئه‌و گیراوانه، بۆ نموونه شێروان شێروانی، مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، دڵشاد به‌رۆشكی ،ئۆمێد به‌رۆشكی و ئه‌وانه و كۆمه‌ڵێك ناوی ترن ئه‌مانه بۆچی حكومه‌ت چاره‌نووسیان دیاری ناكات؟! بۆ ئازادیان ناكات؟! بۆ ئه‌گه‌ر شتێكیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه به‌به‌ڵگه‌وه ناهێنێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران یان بۆ ڕای گشتی ڕایناگهیهنێت؟! "
گوڵستان سەعید راشیگەیاند" تائێستا من وه‌ڵامی ئه‌وه‌شم وه‌رنه‌گرتووه. بۆیه من به‌پێویستم زانی بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی خۆم ئاسوده بكه‌م واته هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم كه‌پێشتر له ڕاگه‌یاندن ڕامنهگهیاندووه پێڕێ ناچاربووم له‌گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا بۆ ڕای گشتی ڕوون بكه‌مه‌وه كه‌ئێمه بێده‌نگ نه‌بووین وه بێده‌نگیش نابین له‌ئاستی هه‌ر پێشێلكاریه‌كی مرۆیی یان پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌به‌ڕاستی ده‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر كهیسێكدا بكرێت، واته به ئاره‌زوومه‌ندانه نییه ئه‌وه یاسایه ئه‌وانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه وه یاساش هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه بۆیه من جهختدهكهمهوه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی و به‌ڵگه‌ی بێگومانیان له‌سه‌ره كه‌ئه‌وانه تێوەگلاون لهشتێكهوه با بۆ ڕای گشتی و بۆ په‌رله‌مانتاران كه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن ڕوون و ڕاشكاوبێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه پێویسته ئازادبكرێن".
"هه‌موومان به‌ئاشكرا هه‌ندێك دۆخ هه‌یه ده‌یبینین، ده‌زانیین هه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كه گیراون له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا نه‌یاتوانیووه مافه‌كانیان بپارێزرێت چ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاریان سه‌ردانیان بكات و بیان بینێت چ وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا ده‌بێت پارێزه‌ر له‌كاتی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان ئاماده‌بێت كه‌ئه‌مه نه‌كراوه كه‌واته ئه‌مه دوو مافه كهپێشێلكراوه له‌هه‌رێمی كوردستان. "گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ وایوت".