سه‌رۆك وەزیرانی عێراق کوژرانی جێگری خه‌لیفه و والی عێراقی رێكخراوی داعش راگەیاند.
مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" گه‌لی عێراق هه‌ر به‌ڵێنێك بدات، ده‌یباته سه‌ر، ئێمه به‌ڵێنمان دا وه‌ڵامێكی جەررگبڕانەی داعش بده‌ینه‌وه. ئێستا ھێزه پاڵه‌وانه‌كانمان ئەو وەڵامەیان دایه‌وه‌و توانیان، ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی، كه جێگری خه‌لیفه‌ی داعش و والی عێراقی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بوو، له ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگریانه‌ی ورددا كوژرا".
سەرۆکی وەزیرانی عێراق لەو راگەیاندنەدا دەشڵێت" هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان توانیان، ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی، كه جێگری خه‌لیفه‌ی داعش و والی عێراقی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بوو، له ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگریانه‌ی ورددا بكوژن".
لە دوای دوو تەقینەوەکەی ئەم دواییەی مەیدانی تەیەرانی بەغداد، مستەفا کازمی بەڵێنی تۆڵە سەندنەوەی لە چەکدارانی راگەیاند.
کازمی ئەم لێدوانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاند، بەبێ ئەوەی شوێن و کاتی کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعش ئاشکرا بکات.