گەرمیان .. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لە دەستدا ( وێنەکانی ببینە )

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاند" شه‌وی رابردوو لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا".


لەو راگەیاندنەدا هاتووە " ئه‌مشه‌و لەسەر رێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە نزیک کامپی ئاوارەکان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە".


راگەیاندنی گەرمیان ئەوەش دەخاتەڕوو" ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ئاڕاستەی کەلار رۆشتوه‌ و یه‌كێك له‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ له‌دایكبووی ١٩٩٦ و ئه‌وی دیكه‌یان ١٩٩٧ه"‌.
 


AM:11:06:29/01/2021