ئەستێرەیەكی وروژێنەری پاكستانی تۆبە دەكات و سەردانی ماڵی خوا دەكات.
ڤیتا مالك كە یەكێكە لە ئەستێرە وروژێنەرەكانی پاكستان و لە بواری گۆرانی وتن و سینەمادا كاردەكات، بە تۆبە كردی هەوادارانی توشی شۆك دەكات بڕیار دەدات چیتر نزیكی ئەو كارانە نەكەوێتە.
ڤینا لەگەڵ هاوسەرەكەیدا سەردانی كەعبە دەكات و لەوێ پەشیمانی خۆی لەسەرجەم كارەكانی پێشووی ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەش دەكات كە بۆ لەمەودوا لە خزمەتكردن بە ئاینی ئیسلام كاردەكات و دەیەوێت وەك بانگخوازێك كاربكات ئەمە جگە لە ئەنجامدانی چەندین كاری خێرخوازی.
ئەو خانمە هونەرمەندە پێشتر بەهۆی دەركەوتنە وروژێنەرەكانییەوە چەند جارێك لەلایەن چەكدارە توندڕەوەكانەوە بە تایبەت گروپی تاڵیبان، هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە.