لەمانگی ڕەمەزاندا درامایەكی كومیدی كوردی پێشكەش دەكرێت كە چەندین هونەرمەندی ناسراوی كورد كۆدەكاتەوە.
لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا لەڕێی كەناڵی كوردساتەوە، درامای پرۆفیشاڵ پێشكەش دەكرێت، كە بەرهەمێكی میدییە و چەندین هونەرمەندی ناسراوی كورد كۆدەكاتەوە.
دیارترین ئەكتەرە بەشداربووەكانی ئەو درامایە بریتین لە (مستەفا ئەحمەد، ماهیر حەسەن، جەمیل سابیر، ئەحمەد جۆڵا، عومەری كەریم ئاغا، كاوە قادر، بەیان زەریفی، بەیان مەحمود) لەگەڵ چەند ئەكتەرێكی دیكەی ناسراوی كورد.
ئەم درامایە پێشبینی سەركەوتنێكی زۆر و كۆكردنەوەی بینەرێكی باشی لێدەكرێت بە تایبەت بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری ئەكتەرەكان چەندین ساڵە پێكەوە كاریان نەكردووە، بە نمونە مستەفا ئەحمەد و ماهیر حەسەن لە سەردەمانی كەشكۆڵە كاری هاوبەشیان نەبووە.
بۆ وێنەگرتنی ئەم درامایەش گەڕەكێكی تایبەت دروستكراوە كە چەند ماڵ و دوكان و كەرەستەیەكی جیاواز لەخۆدەگرێت و بۆ چەند كارێكی دیكەی هونەریش بەكاردەهێنرێت.