هونەرمەندی لاو حەمید عوسمان ڕوداوێكی ناخۆشی بەسەردا دێت و كەسێكی نزیكی لەدەست دەدات.
حەمید عوسمان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرا دەكات كە نەنكی گیانی لەدەستداوە و دەنوسێت "بە داخ و پە ژارەیەكی زۆرەوە نەنكم كۆچی دوایكرد لەخوای گەورە داواكارم بە بەهەشتی بەرینی شادبكات".
ئەو هونەرمەندە لەگەڵ پۆستەكەدا وێنەیەكی خۆی و نەنكی بڵاوكردۆتەوە كە لەسەر جێی نەخۆشخانە كەوتووە و ناجێگیرییەكی زۆر بە باری تەندروستییەوە دیارە، حەمیدش لە وێنەكەدا ناوچاوانی ماچ كردووە.
دواین كاری حمەد عوسمان بڵاوكردنەوە كلیپی ژیان جوانترە بوو كە سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا.