هەوار جەلالەدینی بێژەری ڕووداو وێنەی خۆی هاوسەر و منداڵەكەی بڵاودەكاتەوە.
هەوار جەلالەدین لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام چەند وێنەیەكی خۆی و هاوسەر و منداڵەكەی بڵاودەكاتەوە و فانەكانی ئەو بێژەرەش سەرسامی خۆیان بە بینین وێنەكان دەردەبڕن.
هاوسەرەكەی هەوار ناوی هۆشیارە و بەهەمان شێوە لە ڕووداو كاردەكات و پێشتر پێشكەشكاری پرۆگرامێك بووە لە كەناڵی سپێدە.
هەوار جەلالەدین ساڵی 1988 لە دهۆك لەدایك بووەم لە تەمەنێكی منداڵییوە دەستی بە كاركردن كردووە لە بواری ڕاگەیاندندا، لەئێستاشدا بە یەكێك لە دیاترین بێژەرەكانی ڕووداو دادەنرێت، كە بەهۆی ستایلی لەچك و شێوازی دەركەوتنەكانییەوە ناوبانگێكی زیاتری بۆ خۆی پەیدا كردووە.