وێنە...زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییە كوشندەكەی واحید

هونەرمەندی لاو واحید عەلینەژاد زانیاری نوێ لەبارەی تێكچونی باری تەندروستی و نەخۆشییەكەی بڵاودەكاتەوە.

واحید عەلینەژاد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەكەی ئاشكرای دەكات ئاماژە بەوەش دەكات كە لەئێستادا باری تەندروستی باش بووە، سوپاسی ئەو كەسانەش دەكات كە هەواڵیان پرسیوە.

ئەو هونەرمەندە باس لەوە دەكات كە نەخۆشییەكەی كوشندە بووە، بەڵام بەهۆی بەهێزی خۆی و نزای كەسانی دیكە توانیوێتی بەسەریدا زاڵبێت و تەندروستی بەرەو باشبوون بچێت.

زاحید نوسیوێتی "ئەگەر زوو چارەسەرم وەرنەگرتبا و سەرەدانی پزیشكم نەكردبا لەوانەیە توشی نەخوشیەكی كوشندە ببام، بەڵام سوپاس بۆ خوا و پاشان بۆ ئێوە، ئیستا زۆر باشم و چاوتان ماچ ده كەم".



PM:03:53:30/06/2016