وێنە...ئیلیسا هەمووان توشی شۆك دەكات و هەرا دەنێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا بە بڵاوكردنەوەی ئەلبومێكی نوێ هەوادارانی توشی شۆك دەكات.

ئیلیسا لەڕێی ئەپلیكەیشنی (انغامی) نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (سهرنی یا لیل) بلاودەكاتەوە، ئەمەش دەبێتە سوپرایزێكی گەورە بۆ هەوادارانی بەو پێیەی پێشتر هیچ ڕیكلامێكی بۆ ئەو بەرهەمە نەكردووە و ئاماژەی بە بڵاوكردنەوەی نەكردووە.

لەلایەكی دیكەوە ئیلیسا سەرجەم كارەكانی ئەلبومە نوێكەی تەواو كردووە و پێشبینی دەكرێت لە كۆتای مانگی ئاب و سەرەتای مانگی ئەیلول بڵاویبكاتەوە، بەپێی هەواڵی چەند ڕاگەیاندنێكیش ئەم گۆرانییە نوێیەش یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومەكە.

وێنەی ئەم گۆرانییە نوێیەش هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە و جارێكی دیكە ئەو خانمە هونەرمەندە گەڕاندۆتەوە بۆ ناو مەلەوانگەكان و لە وێنەكەدا ئیلیسا لە ئاودایە و چەندین كەس لە نزیكییەوە دەبینرێت.



PM:03:56:30/06/2016