وێنە...ڕۆژی هاوسەرگیرییەكەی كاژین و شوان ببینە

بێژەری ناسراو كاژین حەسەن چەند وێنەیەكی خۆی هاوسەرەكەی لە یادی ڕۆژ هاوسەرگیریان بڵاودەكاتەوە.

كاژین حەسەن بێژەری هەواڵە كرمانجییەكانی كەناڵی (NRT)، لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، بەبۆنەی یادی هاوسەرگیریان چەند وێنەیەكی خۆی و شوان هەركی هاوسەری بڵاودەكاتەوە، لەنێوانیان وێنەی ڕۆژی بەیكگەیشتنیان.

كاژین نوسیوێتی "28/7/2007 ڕوژی هاوسەرگیریمان، ساڵانێكە بە یەكەوە دەژین وەكو هەموو كەس و خێزانێك خوشی و ناخوشیمان هەبووە, بەڵام ئەوەی گرنگە پشت و پەنای یەكتر بونە و لە بڕیار و گفتۆگۆكانماندا دووان بوونە لایەنی سێیەم جێگەی گرنگی نەبووە.

لەیەكتر تێگەیشتن هەمیشە تاكە ڕێگەبووە بگەینە ڕاستی و دڵخوش بن".

ئەو بێژەرە باس لە چەند هەوڵێك دەكات بۆ تێكدانی نێوان خۆی و هاوسەركەی، بەڵام بەهۆی ئەو متمانەیەی لە نێوانیاندایە ئەو هەوڵانە سەركەوتوو نەبووە.

كاژین حەسەن و شوان دۆسكی خەڵی شاری دهۆكن و ماوەی چەند ساڵێكە دەستیان بە كاری ڕاگەیاندن كردووە و بێژەر كەناڵی گەلی كوردستان بوون، لە ئێستاشدا لە كەناڵی (NRT) كاردەكەن.



PM:01:49:30/07/2016