بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەبەر تورک، ئیبراهیم تاتڵیساس، هونەرمەندی
ناسراوی تورکیا بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری دەکات.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە تاتڵیساس ئامادەکاریی بۆ
هاوسەرگیری لەگەڵ داملا بوکەت چاکیجی یاریدەدەرەکەی دەکات، و وتویەتی داملا ژیانی
گۆڕیوە و بەهۆی ئەوەوە هاتووەتەوە سەر خۆی و داملاش ڕازی بووە.
پێشتر ئیبراهیم تاتڵیساس لەگەڵ هەریەکە لە (دەریا تونا و ئاسێنا و عائیشە
یەلدز) هاوسەرگیر ئەنجامدابوو و هەروەها باوکی حەوت منداڵە.
بۆئەوەی هەمیشە ئاگاداری هەواڵەکانی سپی بیت پەیجی سپی لایک بکە