ڤیدیۆ.. دوو پێشکەشکاری تر لە شاشەی K24ەوە دەردەکەون

کەناڵی کوردستان 24 ڕایگەیاند لە وەرزی نوێدا سازان فەتاح و رزگار ئـەمین بەرنامەیەکی نوێ بە ناوی قەلەندەرخانە پێشکەش دەکەن.


کەناڵەکە بڵاویکردووەتەوە "قەلەندەرخانە بەرنامەیەکی ھەڵسەنگاندنیی ئـەدەبی شیعرییە، ھەرجارە رایەڵەیەك بەناو جیھانی دەقی شاعیرێکی کلاسیکی کورد دەکات".


هەر لە هەوالەکەی کوردستان ٢٤ دا هاتووە "ئـەم بەرنامەیە لەلایەن سازان فەتاح و رزگار ئـەمین پێشکەش دەکرێت، ھەوڵ دەدات پانۆرامایەك بێت بۆ تاووتوێکردنی دەقە ئەدەبییە کلاسیکییە کوردییەکان، هاوكات ھەوڵێکیشە بۆچڕکردنەوە و متوربەکردنی قۆناغە جیاوازەکانی گەشەی شیعری کوردی، لە ھەرچوار پارچه‌ی کوردستان".





PM:02:57:30/07/2016