وەزارەتی
ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" تەنها لە شەش مانگی رابردوودا
١٣٠ مزگەوت کراوەتەوە لەهەرێم و ژمارەی مزگەوتەکانیش لەهەرێم گەیشتە ٥٤٧٣
مزگەوت".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی
هه‌رێم، ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان (به‌بێ پارێزگای كه‌ركوك) گه‌یشته
5473 مزگه‌وت".
ئاماژه‌شی
به‌وه‌داوه كه" ئێستاش ده‌یان مزگه‌وتی دیكه له حاڵه‌تی بیناكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان
كه سه‌رجه‌م ئه‌م مزگه‌وته نوێیانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرخوازانی كوردستان
به‌ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
و سه‌رۆكی یه‌كه‌ئیداریه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی
كوردستان دروستكراون”.
ژمارەی دانیشتوانی
هەرێمی کوردستان ٥ ملیۆن و نیوە و ژمارەی مزگەوتەکانی گه‌یشته 5473 مزگه‌وت، واتە
بۆ ١٠٠٠ هەزار کەس بە ژن و پیاو و پیرو مناڵەوە مزگەوتێکیان بەردەکەوێت.
ولآتێکی
وەک سعودیە بەپێی دوا ئامار ژمارەی دانیشتوانی ٣١ ملیۆن هاولآتییە، ژمارەی
مزگەوتەکانی ٩٤ هەزار مزگەوتە،
واتە هەر ٣٢٩٧
کەس یەک مزگەوتیان بەردەکەوێت.