وێنە.. دوای جیابوونەوەی هاوسەری دووەمی.. فەرهاد پیرباڵ بەم شێوەیە دەرکەوت
فەرهاد پیرباڵ، نوسەری دیار و مامۆستای زانکۆ، دوای جیابوونەوەی لە هاوسەری دووەمی بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوت.
وێنەیەکی نوێی فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە کە جگە لەوەی جلوبەرگێکی سەرنج ڕاکێشی لەبەردایە کەمێک لە ڕووی شکڵیشەوە گۆڕاوە.
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە. ئەو لە ساڵی 1961 لە هەولێر لە دایکبووە و لە 84 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. ئەو لە ساڵی 1984 چووەتە ریزی یەکێتی نووسەرانی شاخەوە، هەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە بەناونیشانی ماڵئاوایی وڵاتەکەم. ئەو لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی رژێم نەکات چووەتە ئێران، هەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکومەتی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنیستیتوی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی هەشت نۆ ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان. هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردیدا لە ساڵی 1994 لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.
PM:03:21:30/07/2016