هیومان رایتس ۆچ: داوا دەکات حکومەتی هەرێم راستگۆیانە لێكۆڵینەوە لە کوشتن وەدات بکات

رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات راستگۆیانەو بە جدی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن بکات.

لە راپۆرتەکەی هیومان رایس ۆچ دا هاتووە" وتسۆن بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆچ لەرۆژهەلاتی ناوەراست دەڵێت "پێویستە حکومەتی هەرێم بەجدی وەلامی ئەم پرسیارانە بداتەوە کە چۆن ئەم رۆژنامەنوسە بەرۆژی روناك رفێنراو کوژرا؟، هەروەها چەند بارە بانگکردنی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، بۆ؟".

هاوکات وتسۆن ئاماژە بەوە دەکات: "وەدات یەکێکە لەدەیان ئەو رۆژنامەنوسانەی هەرێمی کوردستان کە تیرۆرکراون ، لێیاندراوەو سوکایەتیان پێکراوە، زیندانی کراون، یان هەرەشەیان لیکراوە "

دەقی راپۆرتەکە 

رۆژنامەنوسێكی کورد کەلەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە هەڕەشەی لێکراوە، دەڕفێنرێت و دواتر تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە لەبەرواری ١٣ی ئاب ٢٠١٦، پێویستە حکومەتی هەریمی کوردستان بەزوترین کات و راستگۆیانە لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەسەر کوشتنی وەداد حسین علی تەمەن ٢٨ساڵ بکات، کە یەکێك بووە لە لایەنگرانی پەکەکە.

چەند گەواهیدەرێك چۆنیەتی رفاندنەکە دەگێڕنەوە کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر کە بەبۆچونی ئەوان هێزەکانی ئاسایش بونە، پاش ئەوەی کە وەداد چەندین جار  بانگکراوە بۆ لیکۆڵینەوەو وەلامدانەوەی پرسیارەکانی دەزگای ئاسایش لە ١٢ مانگی رابردوودا، سەبارەت بە نوسینە ڕەخنەییەکانی لەسەر کاربەدەستانی کورد.

وتسۆن بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆچ لەرۆژهەلاتی ناوەراست دەڵێت: "پێویستە حکومەتی هەرێم بەجدی وەلامی ئەم پرسیارانە بداتەوە کە چۆن ئەم رۆژنامەنوسە بەرۆژی روناك رفێنراو کوژرا؟، هەروەها چەند بارە بانگکردنی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، بۆ؟". هاوکات وتسۆن ئاماژە بەوە دەکات: "وەدات یەکێکە لەدەیان ئەو رۆژنامەنوسانەی هەرێمی کوردستان کە تیرۆرکراون ، لێیاندراوەو سوکایەتیان پێکراوە، زیندانی کراون، یان هەرەشەیان لیکراوە "

لەسالی ٢٠١٥دا، سەنتەری میتڕۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی رۆژنامەنوسان، ١٤٥کەیسی هەڕەشەو هەڵکوتانە سەر رۆژنامەنوسانیان تۆمارکردووە. لەسالی ٢٠١١دا، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێکی بەرفراون لەهەرێم ئەنجامدرا، رۆژنامەنوسان کەوتنە بەر هێرش و رووبەڕوی هەڕەشەی کوشتن بونەوە. لەبەهاری ٢٠١١دا ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆچ چاوپێککەوتنی لەگەڵ ٢٠ رۆژنامەنوسدا کردووە،  کە ئاماژەیان بەوەکردووە کە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە یان ئەشکەنجەدراون، هەروەها کەلوپەلی رۆژنامەوانیان شکینراوە.

گارق حسین علی تەمەن ٤٠سال، بە ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆچی گوت: "براکەم رۆژنامەنوسی ڕەسمی ئاژانسی رۆژنیوز بووە، هەروەها کاری کردووە بۆ ئۆفیسی کەلتوری پاریزگای دهۆک"

دوو لە هاوڕێیانی وەداد حسین بۆ ڕێکخراو هیومان ڕایتس ۆچ: "دووساڵ لەمەوبەر، وەداد حسین ماوەیەك لەکەمپەکانی پەکەکە بووە بەلام چەکداری پەکەکە نەبووە. هەروەها، لەم چەند مانگەی رابردوو، سێ جار بانگکراوە بۆ ئاسایش بۆلێکۆڵینەوە وەلامی پرسیارەکانی ئەوان لەسەر ڕۆلی لەهاریکاری بۆ پەکەکە و چۆنیەتی کارکردنی وەك ڕۆژنامەنوس بۆ ئاژانسی رۆژنیوز"

یەکێک لەهاوڕێکانی دەڵێت: "وەداد بەمۆبایلەکەی خۆی ئەو نامەیەی پیشاندام کە بۆ یان ناردبوو تیایدا هەرەشەی کوشتنیان لێکردبوو، دواتر وەداد پێیگوتم کەلەلایەن کەسێکەوە ئەم نامەیەم بۆهاتووە کە سەر بە دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستانە"

گارق حسین وتی: "وەدادی برام لەمانگی تەموز پێیگوتم کە دەزگای ئاسایش گوتویانە ئەوراقەکانی تۆمان بەڕێکردووە بۆ سەروخۆمان و دەزگای پاراستن"، وە گارق دەلێت هەڕەشەی کوشتنیان لێکردبوو پییانگوتبوو کە "ئەگەر وازنەهێنیت ئەوا ئێمە دەتوەستێنین". هەروەها گارق وتی وەدادی برام پاش لێکۆلینەوەو چەندجار بانگکردن و لێپرسینەوەی لەئاسایش ئەشکەنجەدرابوو قۆڵ و شان و ملی ئازاری هەبوو ڕەش هەڵگەرابوو لەژیر ئەشکەنجەدا، وە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ نەیدەتوانی بڕوات.

برای وەداد "گارق حسین" ئاماژە بەوە دەکات کە براکەی  گوێی نەدا بە هەڕەشە و گەفکردنەکانی ئەوان و بەردەوام بوو لەکارەکەی، لە ڕەخنەگرتن و نوسینەکانی لە فەیسبوك  بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت جێهێشتن و هەلاتنی هیزەکانی پارتی لەشەنگال کە بەهۆیەوە هەزاران یەزیدی کوژران و کەوتنە دەست داعش. یەکێکی تر لەهاوڕێکانی دەلێت: " وەداد پێیگوتم کە مانەوەم لەدهۆک جێگەی مەترسیەو ژیانی لەمەترسی دایە"

لە ١٣ی ئاب، کات ٨:١٥ ی سەر لەبەیانی، وەداد حسین علی براکەی بەناوی سەردار تەمەن ٣٥ساڵ لەئۆتۆمبیلەکەی دادەگرێت لەگەرەکی ماڵتا، کە لەو گەڕەکە لە مارکێتێك کار دەکات. سەردار وتی "پاش ١٥خولەك، قەرەباڵغیەکی خەلکم بینی و ئۆتۆمبیلی پۆلیس گەیشتنە ئەم شوینەو ئۆتۆمبیلی وەدادی برام بینی بەبەتالی لەناوەراستی شەقام".

سەردار لەدرێژەی قسەکانی دەلێت: "ئەفسەرێکی پۆلیس پێی گوتم کە وەداد لەلایەن چەندکەسێکی نەناسراوەوە رفێنراوە. کەسێکی تریش پێی گوتم کە دوو ئۆتۆمبیلم بینی براکەتیان رفاندو سێ کەس بوون براکەتیان لەئۆتۆمبیلەکە دەرهێناو بەزەبرو هەڕەشەکردن و بەچەکەوەخستیانە ناو سەیارەیەکی خۆیانەوە بەرەو شەقامی سەرەکی رۆیشتن. گەواهیدەرەکە گوتی: "رفێنەرەکان بە وەدادیان گوت کەئێمە هێزەکانی ئاسایشین، و  دەستگیری دەکەین لەبەرئەوەی بە ئۆتۆمبیلەکەی لەمنداڵێکی داوە"، گەواهیدەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دەتوانێت هەردوو ئۆتۆمبیلەکە بناسێتەوە.

سەردار حسین علی دەلێت: "ئەفسەرەکانی ئاسایش، من و ئەو کەسەی شاهێدحاڵی رفاندنەکەی وەداد بوو بردیانین بۆ بنکەی ئاسایش، وە برایەکی ترم دەربان، پاش پرسیارلێکردنمان لەچۆنیەتی روداوەکە بەلینیان پێداین کە لەڕێگەی کامێراکانی چاودێری دوکانەکانی شوینی رووداوەکە". پاشان، گەواهیدەرەکە هەموو رووداوەکەی بە دورودرێژی لە ئەکاونتی فەیسبوکەکەی پۆست کرد، وینەی پۆستەکە لەلایەن ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆچ گیراوە. نوسینی گەواهیدەرەکە بەمشێوەیە دەست پێ دەکات: "دوای ئەم پۆستەم، لەوانەیە کەسێك لاشەی منیش بدۆزێتەوە لەیەکێك لە شەقامەکانی شار"، پاش چوار رۆژ گەواهیدەرەکە پۆستەکەی سڕیەوە. خانەوادەی وەداد حسین علی لەسەر ئەمە دەلێن دەشێت پرۆفایلەکەی ناچالاک بکەن و فەیسبوکەکەی لێ دابخەن.

نزیك کاتژمێر ١٠:٤٥ بوو، دەرۆیشتینەوە بۆ مال پۆلیسیك تەلەفونی بۆ کردم و گوتی: "تەرمی وەداد دۆزراوەتەوە لەسەر رێگەی دهۆک-سێمێل و ئێستا هێنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک"

ئەفسەری لیکۆلەری سیمێڵ لە ١٨ی ئاب، بە هیومان رایتس ۆچی راگەیاند: "لێکۆلینەوەمان لە کەیسی وەداد کردووە، بەلام لەئێستادا هیچ بەرەوپێشچونێك نیە لە کەیسەکە"

پێویستە حکومەتی هەریمی کوردستان لیژنەیەكی سەربەخۆ و بێلایەن پێکبهێنێت بۆ لێکۆلینەوە لەچۆنیەتی کوشتنی وەداد حسین و تەرمەکەی کە بەشێوەیەکی درندانە ئەشکەنجەدراوە، وە ئەو ڤیدیۆیانە بلاوبکاتەوە کە شێوەی رفاندنەکەی تیادا دەردەکەوێت لەڕێگەی کامیراکانی چاودێرییەوە هاوپێچ لەگەڵ راپۆرتی پۆلیس لەسەر دۆزینەوەی لاشەکەی.

لەهەریمی کوردستان، دوو رۆژنامەنوسی تر  تیرۆرکراون کاوە گەرمیانی لە کەلار بەرواری ٥/١٢/ ٢٠١٣ ، پاش هەلدانەوەی مەلەفی گەندەلی. سۆرانی مامە حەمە لە کەرکوک، لەبەرواری ٢١/٧/٢٠٠٨  پاش هەرەشە لێکردنی.

 

ژمارەیەك لەرۆژنامەنوسان، لەناویاندا شێروان شێروانی و صباح علی قارەمان، دادگایی کراون لەسەر نویسن و راپۆرتەکانیان. عیسا بارزانی پێشمەرگەی خانەنشین کراو، لەسەر نوسینی ڕەخنەیی لەسەر بارزانی لەبەرواری ٤ی ئابی ٢٠١٥ دەستگیرکراو بۆماوەی ٦ مانگ.

لەکۆتایی راپۆرتەکەدا، ۆتسۆن بەڕێوەبەری تەنفیزی ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆچ لە رۆژهەلاتی ناوەراست، نوسیویەتی: "بۆ ڕێگریکردن لەهێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسان تەنها بەئیدانەکردن ناکرێت، بەڵکو دەبێت بەرپرسان پیشانی بدەن کە لێکۆلێنەوەی جدی و چالاکانە دەکەن لەسەر کەیسەکە، نەك تەنها بەڵێن بدەن لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی بێ بنەما"

ماڵپەڕی ١٧ ی شوبات راپۆرتەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی..



PM:03:33:26/08/2016