خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لەنجە عەلی یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی گیان لەدەست دەدات.
لەنجە عەلی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك مردنی باوكی ڕادەگەیەنێت و بەهۆی ئەو ڕووداوە ناخۆشەشەوە، ئەو خانمە هونەرمەندە لە بارێكی دەرونی خراپدا دەژی، بە تایبەت كە ئەمە دووەم ئەندامی خێزانەكەیەتی لە ماوەیەك كەمدا گیان لەدەست بدات.
لەنجە كەڤەر و پرۆفایلی پەیجەكەی لە فەیس بووك گۆڕیوە بە ڕەش و لەگەڵیشیدا نوسیوێتی "باهە مووی ڕەش بێت..باوكیشم مرد..!!ئاخر منێك بەم قەبارە بچوكیە ئەم هەموو خەمەم چۆن پێ هەڵ ئەگیرێت؟؟!".
باوكی لەنجە ناوی جەبارە، بەڵام ئەو هونەرمەندە بەهۆی ناوی باپیرێوە بە لەنجە عەلی ناسراوە.
چەند مانگێك پێش ئێستاش ڕۆژە جەباری خوشكی لەنجە كە بەهەمان شێوە كاری هونەری دەكرد و پێشتر بەناوی نیلیسا ئەلبومێكی بڵاوكردبۆوە، بە ڕووداوێك لە دەریاچەی دووكان گیانی لەدەستدا، بەمەش لەنجە توشی خەمێكی گەورەهات بەو پێیەی ڕۆژە بەردەوام لێوەی نزیك بووە.