خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی قەمەر، لە نوێترین دەركەوتنیدا بە بێ جل دەردەكەوێت.
قەمەر لەڕێی تۆڕی سناپ چاتەوە وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا بە بێ جل دەركەوتووە و شوێنە هەستیارەكانی لەشی لە كڵاوێكی گەورە داپۆشیوە، لەو كاتەشدا لە مۆبایلەكەی سەرقاڵی گرتنی وێنەی سێڵفییە.
ئەم وێنەیە هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە و ئەو خانمە هونەرمەندەی ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر كردۆتەوە، هەوادارانیشی داوایان كردووە ڕونكردنەوە لەسەر كات و شوێنی ئەو وێنەیە بدات، بەو پێیەی چەند كوڕێك لە پشتێوە لە وێنەكەدا دەركەوتون.
قەمەر ساڵی 1989 لەدایك بووە و ماوەی چەند ساڵێكە كاری هونەری دەكات، بەهۆی دەكرەوتنە وروژێنەرەكانیشی بۆتە باسى گەرمی میدیاكان، ئەمە جگە لەوەی بە لێكچووەكەی هەیفا وەهبیش ناودەبرێت.