وێنە...ببینە پێشكەشكارەكەی ڕەنگ و ئاهەنگ تاتۆی لەكوێیدا كێشاوە

ڕەندە شۆڕش خانمە پێشكەشكاری پرۆگرامی ڕەنگ و ئاهەنگی كەناڵی كوردماكس چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ڕەندە شۆڕش لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بەشێكیان لە كاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامەكەیدا گیراوە و بەشێكی دیكەشیان لەكاتی گەشت و گەڕانەكانیدا گرتویەتی.

لە یەكێك لە وێنەكاندا ڕەندە وێنەی تاتۆكەی سەر جەستەی بڵاوكردۆتەوە كە لەسەر دەستی كێشاوێتی و لە تێكستێك پێكهاتووە.

ڕەندە شۆڕش كچە پێشكەشكارێكی كوردە كە چەند ساڵێك لە دەرەوەی كوردستان ژیاوە و ماوەیەكیشە پێشكەشكاری پرۆگرامی ڕەنگ و ئاهەنگە لە كەناڵی كوردماكس.



PM:02:58:31/08/2016