وێنە.. پێشکەشکارێکی ڕووداو ژنی دووهەمی هێناوە
کاوە ئەمین پێشکەشکاری بەرنامەی پەنجەمۆری کەناڵی ڕووداو ئاشکرایدەکات کە لەگەڵ پەیامنێرێکی کەناڵەکەدا هاوسەرگیری کردووە و وەڵامی ئەو کەسانەش دەداتەوە کە لەسەر ئەو کارەی ڕەخنەیان لێ گرتووە و دەڵێت"ئه‌وانه‌شی كه به‌هۆی منه‌وه قاچی كاك مه‌سعوود بارزانی ده‌گرن، پێێان ده‌ڵێم پێڵاوه‌كانی بارزانی سه‌دی وه‌ك ئێوه‌ی ریسوا دێنێت".
لە میانی نوسینێکیدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە کە هاوسەرگیری کردووە و دەڵێت "بۆیه من لێره‌وه به‌و هاوڕێ و كه‌سوكاره به‌رێزانه‌م كه به نامه و ته‌له‌فۆن نیگه‌رانی خۆیان بۆ ئه‌و بوختانانه ده‌رده‌بڕن ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌مووی درۆیه و دووره له راستییه‌وه، من و شادییه خان هاوسه‌رین و هه‌موو رێوشوێنێكی ئاینی و یاسایمان ئه‌نجام داوه و پێكه‌وه ده‌ژین و هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ژنی پێشووم نییه و زۆر به‌رێزه‌وه باسم كردووه و ده‌كه‌م".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "بنه‌ماڵه‌ی شادییه خان، بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رن، ئێمه خۆیشمان هه‌موو كه‌س ده‌مانناسێت".
لە کۆتایی نوسینەکەشیدا ڕایگەیاندووە "ئه‌وه هه‌موو راستییه‌كانه و هه‌رچییه‌كی دیكه بوترێت درۆیه و ته‌نیا ئیره‌یی و حه‌سودیه، ئه‌وانه‌شی قسه به رووداو ده‌ڵێن، ده‌بێت تا ده‌مرن به‌و داخه‌وه بتلێنه‌وه و شه‌و تابه‌یانی به‌دیار رووداوه رۆژ بكه‌نه‌وه، رووداو هه‌تا بێت گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت، بیش ته‌قن هه‌ر یه‌كه‌می بێركه‌به‌ره. چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره‌تر بن له رووداو".
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش ئەو پێشکەشکار و پەیامنێرە ماوەی نزیکەی ساڵێکە پێکەوە هاوسەرگیرییان کردووە، هاوسەری یەکەمیشی لە سویدە و ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو خانمە پەیامنێرەدا کردووە.
PM:07:50:31/08/2016