وێنە.. هەودا ڕەنگی قژی گۆڕی بۆ شین

خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ڕەنگی قژی کە ڕەشە گۆڕیوە بۆ شین.


لە وێنەیەکدا کە لە ڤابەری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەە، خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی کەی ئێن ئێن ڕەنگی قژی گۆڕیوە بۆ شین و پێشتریش تەنها خانمە گۆرانیبێژی کورد هێلی لۆڤ ڕەنگی قژی لە ناو کورددا شین کردبوو.


ئەو پێشکەشکارە لە دواین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی سپیباس لەوە دەکات کەزۆر حەزی بە ماکیاژ نییە و تەنها لە کاتی بەرنامەکانیدا ماکیاژ دەکات، هەروەها ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کە ئەو هەڵگیرابێتەوە و ئەو دایک و باوکەی لەگەڵیدا دەژی دایک و باوکی ڕاستەقینەی خۆی نەبن.


لەو چاوپێکەوتنە ڕاستەوخۆیەدا کە لە پەیجی سپییەوە لەگەڵیدا ئەنجامدرا دەڵێت زۆر بە ناخۆشیدا تێپەڕیوە، هەروەها سەبارەت بەوەی ئایا خۆشەویستی هەیە، دەڵێت ڕەنگە خۆشەویستی هەبێت و دەشکرێت نەیبێت و پرسیارەکە بێ وەڵام جێ دەهێڵێت.


ئەو پێشکەشکارە دیارە لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی بۆچی کچەکەی ناوناوە ئاهورا و ئایا بووەتە زەردەشتی، ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە بووبێتە زەردەشتی و دەڵێت زۆر پابەندە بە ئاینەکەیەوە.


هەودا ئەحمەد یەكێكە لە پێشكەشكارە ناسراوەكان كە لەسەرەتادا لە بواری منداڵاندا كاری كردووە، دواتریش چۆتە كەناڵی كوردسات و لەئێستاشدا لە كەناڵی KNN پرۆگرام پێشكەش دەكات.


هەودا لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات



PM:07:53:31/08/2016