خانمە ئەکتەری دیار هەواڵ عوسمان، خوشکی
هونەرمەند بەیان عوسمان کە بە وەنەوشە ناسراوە، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە
دەکەن نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدابێت و ڕایگەیاند "نەشتەرگەری جوانکاریم نەکردووە
و نایشیکەم".
هەواڵ عوسمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی
کەی مەگەزین دەربارەی جیاوازی خۆی و بەیانی خوشکی دەڵێت " تاکە جیاوازی لەنێوان
من و ئەودا ئەوەیە من ناوم "ھەواڵ"ـە و ئەویش ناوی "بەیان"ـە."
هەروەها سەبارەت بە جوانییەکەی دەڵێت
"جوانی ڕووخسار جوانییەکی کاتییە، ڕەنگە بەپێی کات جوانی ڕووخسار گۆڕانکاری بەسەردابێت،
بەڵام جوانی ڕووخسار لە چرکە ساتی لەدایکبوونی مرۆڤەوە تا کۆتایی ژیانی ئەو جوانییە
ھەر دەمێنێت، منیش لە جوانی مەبەستم جوانی ناخە نەک ڕووخسار".
*
چیت بۆ ھونەری نواندنی کوردی کردووە و نواندن چی بۆ تۆ کردووە؟
_
وەکوو خانمێکی کورد کەلێنێکی نواندنم پڕکردووەتەوە، چوونکە نواندن پێویستییەکی زۆری
بەڕەگەزی مێینە ھەیە، ھونەری نواندن جیھانێکی فەنتازیایە و پڕیەتی لە خۆشەویستی ڕاستەقینە،
گەورەترین خۆشەویستیشی پێ بەخشیوم.
*
بەردەوام دەگوترێ خانمان ڕۆڵێکی باشیان ھەیە لە ھونەری نواندندا، تۆیش ھەمان بۆچوونت
ھەیە؟
_
پێویستە ڕۆڵێکی باشیان ھەبێت، چوونکە وەک ئاماژەم پێکرد نواندن پێویستی بە ڕەگەزی مێینە
ھەیە.
*
ئەو کێشانەی لەنێو کاری ھونەریدا تووشت دەبن چین، یان بڵێین لەگەڵ چ ھونەرمەندێک تووشی
کێشە بوویتە؟
_
من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ ھونەرمەندان نەبووە و ناشبێت، خۆشەویستی و ڕێزم بۆ تەواوی ھونەرمەندان
ھەیە، بەڵام تەنھا لەنێو کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانم، لەدەرەوەی کاری ھونەری ھیچ
پەیوەندییەکی ھاتووچۆم لەگەڵ ھیچ ھونەرمەندێکدا نییە.
*
لەنێوان خۆت و وەنەوشەی خووشکتدا چ جیاوازییەک ھەیە؟
_
تاکە جیاوازی لەنێوان من و ئەودا ئەوەیە من ناوم "ھەواڵ"ـە و ئەویش ناوی
"بەیان"ـە.
*
پێت وایە ئەستێرەی نواندنی کوردی بیت لەنێو خانمان، ئەگەر دەڵێی نەخێر ئەی کێ ئەو ئەستێرەیەیە؟
_
ئەستێرەی نواندنی کوردی کەسێک نییە تاکو دەستنیشان بکرێت، پێموانییە ئەستێرەبوون بۆ
کەسێکبێت، بەڵکوو ھەموو ئافرەتێکی جوان لەنواندندا ئەستێرەیە.
*
ھۆکار چییە منداڵانت زۆر خۆشدەوێ، ئایا خۆت منداڵت ھەیە؟
_
ڕاستە منداڵانم زۆر خۆشدەوێت و خۆیشم دوو منداڵم ھەیە، منداڵەکانی خۆمم چەند خۆشدەوێ
پێویستە منداڵانی دیکەیشم وا خۆش بوێت، چوونکە ھەر منداڵە دەبێتە دواڕۆژی میلەتەکەمان.
*
سەرکەوتن و ناسراوبوونی تۆ تەنھا لە درامای گەردەلوول بوو؟
_
ڕاستە لە درامای گەردەلوولدا ناسرام، بەڵام مەرج نییە تەنھا سەرکەوتنی من بوبێت، چوونکە
لەدوای گەردەلوولیش چەندین کاری ھونەری دیکەم ھەبووە، بۆیە پێموایە دەبێ بڵێین گەردەلوول
ھەنگاوی یەکەمم بووە، ئەگینا لەھەموو کارە شانۆیی و درامییەکانیشمدا سەرکەوتوو بوومە.
*
ھاوسەرەکەت لە درامای گەردەلوول کچێکی دیکەی خۆشدەویست و تۆیش کەسێکی دیکە، ئەگەر بێتو
ھەردووکتان ڕۆڵی دوو خۆشەویستتان ببینیایە زیاتر سەرکەوتوو نەدەبوون؟
_
نەخێر، ئەگەر من و ھاوسەرەکەم پێکەوە بووینایە ئەوە واتای ئەوەیە کە نواندنمان نەکردووە،
بەمانایەکی دیکە واتای ئەوەیە ئێمە ژیانی ڕۆژانەی خۆمانمان ھێناوەتە سەر شاشە.
*
ھەرچەندە بەیانی خوشکت لەدوای تۆ ھاتنە ناو ھونەر، پێت وایە ناسراوبوونی بەیان لەبەر
ڕۆڵەکەی بوو یان خۆی توانایەکی باشی ھەبوو و گرینگی بە بوارەکەیدا؟
_
ڕۆڵ زۆر گرنگە ئەگەر بتوانی پێی دەرکەویت، نواندنیش شتێکی دیکەیەی گرنگە و کارەکتەرەکەی
پێ دەردەخات.
*
پێت وایە جوانییەکەی جارانت مابێت؟
_
جوانی ڕووخسار جوانییەکی کاتییە، ڕەنگە بەپێی کات جوانی ڕووخسار گۆڕانکاری بەسەردابێت،
بەڵام جوانی ڕووخسار لە چرکە ساتی لەدایکبوونی مرۆڤەوە تا کۆتایی ژیانی ئەو جوانییە
ھەر دەمێنێت، منیش لە جوانی مەبەستم جوانی ناخە نەک ڕووخسار.
*
بیرت لەوە کردووەتەوە نەشتنەگەری جوانکاری بکەی، ئەگەر بیکەی بۆ کام شوێنت دەیکەی؟
_
بەھیچ شێوەیەک نەشتەرگەری جوانکاریم نەکردووە و نایشیکەم، چوونکە ئەکتەر نابێ دەستکاری
ڕووخساری خۆی بکات.
*
خەڵکی زۆر گلەیی ئەوەی لێت ھەبوو لە درامای ھەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش بە بەراورد لەگەڵ
درامای گەردەلوول زۆر سەرکەوتوو نەبووی، پێت وایە ھۆکاری ئەمە خۆت بوویت یان دەرھێنەر؟
_
من کە وەکوو کارەکتەری "نەرمین" ڕۆڵم دەبینی لە درامای "ھەنگاوەکانی
سەر خۆڵەمێش" پێموابوو زۆر باشبووم، کە دەشڵێم باشبووم مەبەستم ئەوەیە کە من ڕۆڵی
کەسێکم دەبینی لەچاو تەمەنی خۆمدا زۆر گەورەتربوو، توانیشم بەسەر ئەو ڕۆڵە بەسەرکەوتووی
بەرجەستە بکەم، دواتر زۆربەس خەڵکی ئەم سەردەمە بەدەست کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەناڵێنن
کە درامای "ھەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش" توانیویەتی بە تەواوی باس لەو کێشانە
بکات، ھەر لەو درامایەیشدا دەستخۆشییەکی زۆرم لێکراوە.
*
باس دەکرێت لە زۆر شت تۆ و بەیان ڕاوێژ بەیەکدی دەکەن، ئەی لە شووکردنەکەی بۆچوونی
تۆی وەرگرت؟، تۆ گوتت چی؟
_
بێگوومان ڕاوێژ بەیەکدی دەکەین، ئەو خووشکی بچووکمە و زۆرم خۆشدەوێ، ڕەنگە بشزانن خووشکان
زۆر لەیەکدی نزیکن و بەردەوان ڕاوێژ بەیەکدی دەکەن.