وێنە...دەرون گێژن لە سەردەمی بەعس لە زیندانی ئەبو غرێب ببینە و بزانە چی كردووە

پێشكەشكاری ناسراو دەرون گێژەن وێنەیەكی سەردەمی منداڵی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە زیندانی ئەبو غرێب گرتویەتی.

دەرون گێژەن لەڕێی پەجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەك بڵاودەكاتەوە كە لە زیندانی ئەبو غرێب گیراوە و تێدا لەگەڵ خاڵی دەردەكەوێت كە لەوێ زیندانی كراوە.

گێژەن لەبارەی وێنەكەوە نوسیوێتی " و رۆژە (مواجە)ی گشتی بوو، حەوشەی زیندانەكە زۆر گەورەبوو وە زۆر قەڕەباڵغیش بوو ئەوەی وونی كردم چاووم بوو لە دوورەوە بینیم خێزانێك ماڵاواییان لە كووڕەكەیان دەكرد بە گریانەوە و لەوە دەچوو دوا مواجەی بێت و یەكتر نەبیننەوە".

ئەو پێشكەشكارە باسی لەوە كردووە كە چوار ساڵ بەر لەو وێنەیە باوكی لە ئەمنەسورەكە لەسێدارە دراوە، بەڵام ئەو ئەو نەباوكی بینیوە و نە بیر شەهیدبونەكەشی كردووە، بەس لەگەڵ بینینی دیمەنی ئەو خێزانە بیری لەوە كردۆتەوە كە باوكی بێ ئەو ماڵئاواییەش شەهید كراوە.



PM:01:40:24/09/2016