وێنە...كاڵێ بەسەرنجڕاكێشترین شێوە لەسەر ئەم كارەی داوای لێبوردن دەكات

خانمە هونەرمەند كاڵی كاروان داوای لێبوردن لە بینەرەكانی دەكات.

كاڵێ كاروان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت، لەگەڵ وێنەكەشدا داوای لێبوردن دەكات لە بینەرەكانی ئەمەش بەهۆی شەرمكردنی لە دواین پرۆگرامی تەلەفزیۆنی كە بەشداریم تێدا كردووە.

كاڵێ لەبەرامەبەر دەركەوتنەكەی لە پرۆگرامی ئێوارەی (NRT2) نوسیوێتی "ببورن كە زۆر شەرمم دەكرد، چونكە سترێس لەسەرم زۆربوو بۆ ئەوەی باشترینتان پێشكەش بكەم".

ئەو هونەرمەندە باس لەوە دەكات كە تەنها ئامانجی ئەو گەیاندنی ئەوەیە كە لە دڵیدایە و خزمەتی هەوادارانی بكات، ئاشكراشی دەكات كە كاری جوانی بەڕێوەیە.

كاڵی كاروان لەدایك بووی شاری سلێمانییە ساڵی 2014 بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی بەهرەمەندانی كرد و ئێستاش سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە.



PM:01:42:24/09/2016