هۆزان هەڵکەوت پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، چەند وێنەیەکی دایکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت زۆر بیری دەکات.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو هۆزان هەڵکەوت چەند وێنەیەکی نوێی دایکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "بەساقەت بم دایە گیان زۆر بیرتدەکەم، کەی دێیتەوە بەسەقەی تۆ بم".
هۆزان هەڵکەوت عوسمان لەدایکبووی ساڵی 1987ی گەڕەکی بەختیاری سلێمانیەوە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانیە و لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی ٤٠ پرسیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە و خاوەنی منداڵێکە و دووجار هاوسەرگیری کردووە.