شادی عەبدولكەریم هاوەڵی شاجوانی کوردستان مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری ئاشکرا دەکات و دەڵێت " بەپلەی یەكەم ئەو كەسە ناخێكی راستگۆ و جوانی هەبێت، شتەكانی دیكە چارەسەر دەبن"
لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕووداو شادی عەبدولکەریم کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و وەک هاوەڵی شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان هەڵبژێردرا باس لە چەند لایەنێکی تایبەتی ژیانی دەکات و دەڵێت پێی خۆشە ببێتە پێشکەشکاری تەلەفزیۆن.
ئەو سەبارەت بە مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری دەڵێت "بەپلەی یەكەم ئەو كەسە ناخێكی راستگۆ و جوانی هەبێت، شتەكانی دیكە چارەسەر دەبن بەڵام جارێ بیرم لە شوكردن نەكردۆتەوە".
شادی لەبارەی كێش و باڵاشیەوە دەڵێت"باڵام 171 سانتیمەترەو كێشیشم 61 كیلۆگرامە".