وێنە...عەمار لەگەڵ ئەستێرە وروژێنەرەكەی عەرەب چی دەكات؟

هونەرمەندی لاوی كورد عەمار كوڤی لەگەڵ یەكێك لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی عەرەب دەردەكەوێت.

عەمار كوڤی لە نوێترین كاریدا بەشداری پرۆگرامێكی نوێ دەكات كە لە كەناڵی موستەقبەلی لوبنانییەوە بە ناوی میكس میوزیك پێشكەش دەكرێت و تێیدا چەندین هونەرمەندی بوارە جیاوازەكان و لە چەند وڵاتێكەوە بەشداری تێدا دەكەن.

لە یەكەم ئەڵقەی پرۆگرامەكەدا عەمار كوڤی لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس دەردەكەوێت و پێكەوە گۆرانی دەڵێن و ئەو هونەرمەندە لاوە كوردەش جگە لە گۆرانی عەرەبی گۆرانی كوردیش دەڵێتەوە.

عەمار لەڕێی پەیجە  تایبەتەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆی میریامی بڵاوكردۆتەوە كە لەكاتی وێنەگرتنی پرۆگرامەكە و پرۆڤەی گۆرانی وتندا گرتویانەوە هەوادارانیشی سەرسامی خۆیان بە وێنەكە دەربڕێوە.



PM:06:41:24/10/2016