ڕوونکردنەوەیەک لە ڤینۆس فایەقەوە

ڤینۆس فایەق، پێشکەشکاری پێشووی بەرنامەی بە کراوەیی لە کەناڵی NRT ڕوونکردنەوەیەکی بۆ سپی میدیا ناردووە لە سەر هەواڵێکی ماڵپەڕەکە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان لە سایتی سپی میدیا
سڵاوتان لێبێت
یەکەم سوپاس بۆ ئەوەی منتان بیرکەوتۆتەوە و ئەو هەواڵەتان بڵاوکردۆتەوە، هەرچەنمدە دەکرا پەیوەندیم پێوە بکەن و پرسیارم بۆ بنێرن، زۆر راشکاوانە وەڵامم دەدانەوە.. چونکە:
١- من لە ئێن ئارتی بێژەر نەبووم، بەڵکوو یەکەم ژنی بەرپرسی بەشی پرۆگرامەکان بووم، تەنها ئەو رۆژەی پێش ئەوەی تەلەفزیۆنەکە سووتا یەک یان دووجار لە بەرنامەیەکی راستەخۆ دەرکەوتم، ئیتر من ئیشی بێژەریم نەکردوە..
٢- هاوکات لەگەڵ ئەوەی من یەکەم بەرپرسی ژن بووم چەند کچێک هەبوون کە بێژەر بوون..
٣- کێ بە ئێوەی گوتوە من وازم لە راگەیاندن هێناوە؟
بەهەرحاڵ تەنهاا ویستم ئەو روونکردنەوەیەتان بۆ بنێرم
لەگەڵ رێزم
ڤینۆس فایەق


PM:09:05:24/10/2016