سێ پێشکەشکاری NRT نەخۆشن

سامان عارف، پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە خۆی و دوو پێشکەشکاری دیکەی ئەو کەناڵە نەخۆشن.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سامان عارف پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وێنەیەکی خۆی و محەمەد نووری پێشکەشکاری بەرنامەی ئاڕاستەکان و کارزان عوسمانی پێشکەشکاری بەرنامەی تاوتوێی کەناڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە کە نەخۆشن.
سامان لە ژێر وێنەکەدا نووسیویەتی "پەتای زستان کۆمان دەکاتەوە".



PM:07:19:08/12/2016