بەڕێوەبەری NRT هاوسەرگیری کرد

ئاوات عەلی، بەڕێوبەری گشتی کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ خاتوو ئیڤان جه‌لال جۆڵا هاوسه‌رگیریی کردووە و وێنەکەشی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە.

ئاوات عەلی بەڕێوبەری گشتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد هاوسەرگیری کردووە و وێنەی خۆی و هاوسەرەکەشی بڵاوکردەوە.

ئاوات عەلی یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیار و بەناوبانگەکانی کوردستان و پێشتر لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاریکردووە و بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بووە بۆ داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی میدیایی نالیاوە.

ئاوات عەلی، بەردەوام یەکێکە لە بینەرانی یاری تۆپی پێی و هاندەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە و ئاوات عەلی لە ٦ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی بەدەستهێناوە .



PM:06:17:09/12/2016