جولی و پیت دوای جیابونەوە توشی شۆك دەبن

دادگای لۆس ئەنجلۆس بڕیاری خۆی لەبارەی بەخێوكردنی منداڵەكانی هەردوو ئەستێرەی ناسراوی هۆلیود ئەنجیلنا  جولی و براد پیت یەكلا دەكاتەوە.

دادگای تایبەت بە كاروباری منداڵان لە لۆس ئەنجلۆس تەواوی مافی بەخێوكردنی هەر شەش منداڵەكەی ئەنجلینا جولی و براد بیت دەبەخشێت لە جولی و بەپێی بڕیارەكەش منداڵەكان بە بەردەوامی لای دایكیان دەمێننەوە.

سەبارەت بە مافەكانی براد پیتی باوك دادگا ڕێگەی بەو هونەرمەندە داوە سەردانی منداڵەكانی بكات و بیانبینێت بەمەرجێك پیت لەژێر چاودێرێكی كەسێكی تایبەتی لە نوسینگەی كاروباری منداڵانی لۆس ئەنجلۆس منداڵەكانی ببینێت.

لەلایەكی دیكەوە میدیاكان باسیان لە ئەگەری سەندنەوەی مافی بەخێوكردن ئەو مندڵانە كردووە كە هەڵیانگرتونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو ئەستێرەیە توشی شۆك بوون كاتێك زانیویانە دایكی یەكێك لە منداڵەكان بەم زووانە لە زیندان ئازاد دەكرێت و دەیەوێت بە منداڵەكەی شاد بێتەوە، هەروەها دەركەوتووە منداڵێكی دیكەیان كە بە بێ كەسیان زانیوە دایك و باوكی هەیە و ئەو كەسەش كە بەڵگەی بێ كەسی منداڵەكەی پێشكەش كردوون بەڵگەكانی ساختە بووە.




PM:06:34:10/12/2016