وێنە...گۆرانیبێژێكی ناسراوی كورد بەهۆی قیرانی دارییەوە ئەم كارە دەكات

گۆرانیبێژی لاو شاباز زەمانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە نوێترین ئەلبومی بە شێوەی ئۆن لاین بڵاودەكاتەوە.

شاباز زەمانی لەپەیامێكیدا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای دەكات، ئەلبومەكەی كە ماوەیەكە كارەكانی تەواو بووە و ئامادەیە، بەشێوەی ئۆن لاین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاودەكاتەوە.

زەمانی بۆ ماوەیەك بەهۆی نەگونجاوی دۆخی كوردستان بڵاوكردنەوەی ئەلبومەكەی دواخست، دواتر بەهۆی خراپی باری ئابوری نەبونی سپۆنسەرێكی تایبەت بە كارەكە، بڕیاریدا بە ئۆن لاین بڵاویبكاتەوە.

ئەلبومەكە لە نۆ تراك پێكهاتووە كە بەشێكی زۆری تێكستەكانی لەلایەن خۆیەوە نوسراوە، لەگەڵ ئاوازی دووان لە گۆرانییەكان.
شاباز زەمانی ساڵی 1990 لە سلێمانی لەدایك بووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە.




PM:06:37:10/12/2016