تەڤگەر بەجلوبەرگێكی زۆر جیاواز دەردەكەوێت

تەڤگەر شێرکۆ، خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و كە سەرەنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، تەڤگەر شێرکۆ وێنەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە كە جلوبەرگی پۆلیسی هاتوچۆی لەبەردایە‌و لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی‌و لەناوەڕاستی شەقامەكە وەستاوە.

تەڤگەر یەکێکە لەو خانمە پێشکەشکارانەی ڕۆژانە چەندین وێنەی سێڵفی خۆی دەگرێت و دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی دەکاتەوە و وەک خۆی باسی دەکات زۆر حەزی لە وێنەی سێڵفییە.



PM:03:20:10/01/2017