سنوور ئالانی بە جوانییەکەی لەم وێنانەدا فەیسبووکی هەژاندووە

سنوور ئالانی خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگ، لەگەڵ سەرتیپ بەختیاری هاوسەری کە ئەویش پێشکەشکارێکی دیارە، بە زنجیرەیەک وێنە دەبنە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانیان لە فەیسبووک و وێنەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سەرتیپ یەکێک لە وێنەکانی داناوە و نوسویەتی "ئەگەر ئەتەوێت بە سەوزی بمێنمەوە نەکەیت دەستم بەر بدەیت".
هاوکات سنووریش لەسەر یەکێک لەو وێنانە نوسیویەتی "ئێستاش وەک مناڵیم کێ زیاتر یاریم لەگەڵ ئەکات
ئەوم زیاتر خۆشئەوێ".
سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە.





PM:08:49:11/01/2017