سۆزان کەمال نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کوێی کردووە؟

 

خانمە پێشکەشکاری دیاری کوردماکس، سۆزان کەمال ئاشکرایدەکات کە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە و لەسەر ئەوەش ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە.

سۆزان کەمال پێشکەشکاری دیاری کورد ماکس لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لوتی ڕەخنەیان لێگرتووە و دەڵێت کێشیشی زۆر زیادی کردووە بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ مانگە کاری نەکردووە و بۆتە ٥٧ کیلۆ.

 

سۆزان کەمال پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنی دەڵێت تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەهێناوە، بەڵام منیش وەک هەر کچێک کە کات گونجا، خێزان پێکدێنم".

هەروەها دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"، هەروەها سەبارەت بە مارەییەکەشی دەڵێت "من هیچ داواکاریێکم نییە، لە پێکهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەکەشم تەنها دەمەوێت گوڵێک و قورئانێکی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشکەشم بکات و خۆشەویستییەکەشی بۆ من هەموو شتێکە”.




AM:11:28:12/01/2017