هەژان کێی خۆش دەوێت؟

خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری دیار، هەژان هێرش وێنەیەکی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و بە خۆشەویستی خۆی ناوی هێناوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە هونەرمەند و پێشکەشکار، هەژان هێرش وێنەیەکی نوێی خۆی و بارانی کوڕی بڵاوکردووەتەوە و بە خۆشەویست و هەموو ژیانی خۆی ناوی دەهێنێت.

هەژان لە ئێستادا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، بەڵام منداڵەکەی لەلای خۆیەتی و بەردەوام باسی دەکات و خۆشەویستی خۆی بۆی دەردەبڕێت، هەروەها ئەو خانمە بەشی ڕاگەیاندنی تەواو کردووە و لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرە لەو بوارەدا، ساڵی ڕابردووش ئەزمونێکی نوێی هونەری تاقیکردەوە و کاری دەرهێنانی بۆ کلیپێکی گۆرانی خانمە گۆرانیبێژ کیژان ئیبراهیم خەیات کرد.



PM:07:26:16/01/2017