چەند وێنەیەكی وروژێنەری كەریمان بڵاودەكرێتەوە

پاڵەوانی درامای پارچەپارچەبوون نورسێل کوسێ لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ هاوسەرە ئەڵمانییەکەی دەرکەوتەوە.

نورسێل کە ناوبانگە بە کەریمان لەگەڵ هاوسەرە ئەڵمانیەکەی کەمانژەن ئولریش مارتن بەشداریان لە ئاهەنگێکدا کرد و وێنەکانیان لە پەرەکانیاندا بڵاوکردەوە کە تیایدا کەریمان جیاواز لە کارەکتەرەکەی لە ناو دراماکەدا بە رێک پۆشی و شۆخ شەنگی دەرکەوت سەرەرای تەمەنە زۆرەکەی وەک هەوادارانی باسی دەکەن.

نورسێل کوسێ کە ڕۆڵی کەریمان دەبینێت، یەکێکە لە ئەکتەرە سەرکەوتووەکانی تورکیا کە دەتوانێت کەسایەتییە جیاوازەکان لە کارەکانیدا بنوێنێت، ئەم خانمە ئەکتەرە تەمەنی 55 ساڵە، لەشاری ماڵاتیا لە ساڵی 1961 لەدایکبووە، یەکەم فیلمی لە ساڵی 1988 بوو بەشداری لە 16 فیلم و 15 درامادا کردووە، دواینیان پارچەپارچەبوون بوو.



PM:09:16:21/01/2017