سکرێتری نێچیرڤان بارزانی لە ڤالانتایندا چی بە هاوسەرەکەی دەڵێت؟

سامی ئەرگوشیسکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە بۆنەی ڤالانتاینەوە شیعرێکی بۆ هاوسەرەکەی نوسیوەوە و سپیش بۆ یەکەمجار بڵاویدەکاتەوە.

سامی ئەرگوشی کە زۆرێک لە شیعرەکانی کراون بە گۆرانی، جگە لە کاری سیاسیی بەردەوام بە شیعرەکانی لایەنگیرانی سەرسام دەکات و دوێنێش بە بۆنەی ڤالانتاینەوە نوێترین شیعری خۆی بۆ هاوسەرەکەی نوسیوە کە دەقی شیعرەکەی بە دەستنووس دەست سپی میدیا کەوتووە.

ئەرگوشی نوسیویەتی

ڤالانتاین بۆ هاوسەری ئەزیزم

ئازیزەکەم..

نەک هەر ئەمڕۆ

لە سایەی تۆ

ڕۆژەکانم هەرهەموویان

ڤاڵانتاین و خۆشەویستین

خۆشەویستیت هەموو ڕۆژێ

وەکوو خۆرێ لەمن هەڵدێ و

دڵ پڕدەکات لە گڕوتین ...

لە ئەوین و ئارەزووی ژین..

سامی ئەرگوشی

14/2/2017

سامی ئەرگوشی یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکان و دواین گۆڕانی پەرواز حسێن شعری ناوبراوە و هەروەها شیعری داوە بە گۆران ساڵح بۆ گۆرانی.



PM:09:44:15/02/2017