کچە شین پۆشەکانی NRT فەیسبووکیان هەژاندووە

وێنەی سێ خانمە پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تی کە پێکەوە و لە یەک ڕۆژدا جلی شینیان پۆشیوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بووە جیگەی سەرنجی هەوادارانیان و بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکرایەوە.

لەو وێنەیەی کە بەشێک لە پەیجەکان و خۆشیان بڵاویانکردووەتەوە هەریەکە لە ڤیڤان فەتاح پێشکەشکاری بادینی و سارا جەلال و چیا مەجید، پێشکەشکاری سۆرانی کەناڵە دەرکەوتوون و هەر سێکیان شینیان پۆشیوە.

ڤیڤیان لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "بە ڕێککەوت، ئەمڕۆ نیوەی ئێن ئاڕ تی شینی پۆشیبوو".



PM:02:07:16/02/2017