بەگروپ دەستدرێژی سێكسی دەكرێتەسەر خانمه ئه‌كته‌ره سه‌رنجڕاكێشه‌كه
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد، كه ئه‌ستێره و ئه‌كته‌ری ناوداری هیندستان بهاڤانا، له دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ڕفێنراوه و ماوه‌یه‌ك لای ڕفێنه‌ره‌كان ماوه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵ بووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "خه‌لیج تایمز" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ئه‌كته‌ره هیندییه له ڕێگه‌دا بووه له ترشور بۆ كوشتی بڕوا و دواتر ده‌نگی ته‌قه و شه‌ڕ ده‌بیستێ و تووشی شۆك ده‌بێ، دواتر ڕفێنه‌ران له پشته‌وه خۆیان ده‌كێشن به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌ودا، دواتر دێنه خواره‌وه و له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ری ده‌هێنن و ده‌یڕفێنن.
پێگه‌ی "تایمز ئۆف ئندیا" بڵاوی كرده‌وه، هه‌ندێ له زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر و خۆیشی ده‌ڵێ له ده‌ستیان ڕزگاری بووه، مارتنی شوفێری پێشووی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ش له نێو ئه‌و پیاوانه بووه كه ڕفاندوویانه.
بهاڤانا به یه‌كێك له ئه‌كته‌ر هه‌ره شۆخ و شه‌نگه‌كانی بۆڵیوود داده‌نرێ و تا ئێسته به‌شداری له چه‌ندان فیلم و زنجیره دراما كردووه و زۆرێك له فیلمه‌كانیشی وه‌رگیڕدراون بۆ چه‌ندان زمانی تر و له دنیا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆریش سه‌رسامی جوانی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی بۆڵیوودن.
PM:03:06:19/02/2017