لەسەر بردنی مایکی ڕووداو بۆ "سنگی لەیلا فەریقی" ڕوونکردنەوە دەدرێت

پاش ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆییەک بڵاوکرایەوە کە گوایە پەیامنێری ڕووداو مایکی کەناڵەکە دەبات بۆ "سنگی"ی لەیلا فەریقی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەرباز یونس، پەیامنێری دیاری ئەو کەناڵە نوسیویەتی "لەم رۆژگارە پێکەنین ئەتگرێ کە هەندێ کەسی نەخۆش لە پشتی کۆمپیوتەرێکەوە دائەنیشن، نەخوێندەوارن بەڵام توانایان هەیە شتی بێ مانا بنووسن، دەیان لاپەڕەی فەیسبووک دەنووسن گوایە مایکەکەی من لەسەر سینگی لەیلا فەریقی بووە، بێ ئەوەی دیقەت بەن و بیربکەنەوە، تەنیا مەبەستیانە لەهەموو مەجلیسێک شتێک بڵێن.".

هەروەها دەڵێت "من بەزەییم بەم کەسانە دێتەوە، بەڵام مەبەستمە بڵێم، لەیلا جگە لەوەی هونەرمەندێکی مەزنە، خوشکێکی ئازیزیشە بۆ من و خۆشەویستە، نە من و نە رووداوـیش ئەوەندە بچووکین کە ئەگەر بەهەڵەش شتێکی وا رووبدات بە هەموو فلتەرەکان تێپەڕێت و بچێتە سەر شاشە".



PM:10:16:19/02/2017