ڤینۆس فایەق، خانمە نوسەر و شاعیر،
یەکەم پێشکەشکاری ژنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو كە هاوكات بەرپرسی بەرنامەكانی ئەو
كەناڵەش بوو، دوێنێ بە سەردان گەڕایەوەیە کەناڵی ئێن ئاڕ تی.
لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام،
ڤێنوس فایەق وێنەیەكی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لە نیوزڕوومی ئێن ئاڕ تییە و
وێنەیەکی بە کۆمەڵی لەگەڵ ستافی ئەو کەناڵە گرتووە، کە وێنەکە لە لایەن شاسوار
عەبدولواحیدی خاوەنی کەناڵەکەوە بە شێوەی سێڵفی گرتووە.
ڤینۆس یەکێک بوو لە ستافە سەرەتاییەکانی
کەناڵەکە و ماوەی چەند ساڵێکە ئەو کەناڵەی جێ هێشتووە.
ڤینۆس خاوەنی ئەم کتێبانەیە:
• رۆمانێک بە
ناونیشانی (تاقانەترین کچی خودا)، دەزگای جەمال عیرفان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە 2015..
• دیوانێکی
شیعر بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی (سارزق برجل من چلعی الایمن).. بەغدا. 2015..
• دیوانێکی
شیعری بە زمانی عەرەبی بە ناوی (اتجاهات العشق الاربعە) لە لوبنان چاپ بوە، 2013.
• دیوانێکی
شیعری بە زمانی کوردی بەناوی (ئاخەرین سامورای) لە لوبنان چاپ بوە، 2013.
• وه‌رگێڕانی
نامیلکه‌یه‌ک بۆ زمانی کوردی به‌ناوی (ئارتیکڵی 19ی هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ ئازادی راده‌ربڕین-
ئازادی ده‌ستکه‌وتنی زانیاریه‌کان و رۆژنامه‌گه‌ری به‌دواداچوون)، له‌سلێمانی.
• کۆمه‌ڵه
شیعرێک به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی(گلاو اڵاڤافر)(بۆیه‌ی نینۆک) له ده‌زگای
(الحچارە للنشر) له قاهیره/میسر 2008 چاپکراوه.
• کتێبێک به
زمانی کوردی به‌ناونیشانی (چه‌مکی چاکسازی له کوردستان و ریفۆرمی باڵی ریفۆرم) ئه‌پریلی
2008 چاپکراوه، دەزگای سەردەم لە سلێمانی.
• کۆمه‌ڵه
شیعرێک به زاراوه‌ی کرمانجی باکوور به‌ناوی (گوناهه جوانه‌کان) له ئه‌سته‌نبوول
له تورکیا ساڵی 2007 چاپکراوه.
• دیوانێکی
هاوپه‌ش به زمانی هۆڵه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیرێکی تری عیراقی به‌ناوی Dwaallicht(پرشنگ) ساڵی 2006 چاپکراوه، هۆڵەندا.
• دیوانێکی تری
هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ند شاعیرێکی عیراقی به هه‌ردوو زمانی هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی به‌ناوی
(علامات) 2003 چاپکراوه، هۆڵەندا.
• دیوانێکی
هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ند شاعیرێکی عیراقی به هه‌ردوو زمانی هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی به‌ناوی
(چه‌ند شاعیرێکی عێراقی له هۆڵه‌ندا) 2002 چاپکراوه، هۆڵەندا.
• کۆمه‌ڵه
شیعرێک به زاراوه‌ی سۆرانی به ناوی (گوناهه جوانه‌کان) له هۆڵه‌ندا ساڵی 2001.
• نامیلکه‌یه‌کی
شیعری ناسری حیسامی، وه‌رگێڕانی له زمانی کوردیه‌وه بۆ زمانی هۆڵه‌ندی 2001.