د. زێڕین چی لەسەر شەهید شیفا گەردی هاوکاری دەڵێت؟

د. زێڕین کامەران پێشکەشکاری بەرنامەی تەندروستی لە کەناڵی رووداو لە سەر شیفا گەردی هاوکاری کە دوێنێ لە موسڵ شەهید بوو دەڵێت" شیفا نموونه‌ی یه‌کێکە له‌ سه‌رکه‌وتووترین بێژه‌ر و خانمی کورد".

د. زێڕین پێشکەشکاری بەرنامەی تەندروستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی"  زۆر به‌داخه‌وه‌ هاوکار و به‌رێوه‌به‌ری زۆر ئازیزم شیفا گه‌ردی له‌ کاتی رووماڵکردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا شه‌هید بوو، نموونه‌ی یه‌کێک له‌ سه‌رکه‌وتووترین بێژه‌ر و خانمی کورد." 
هەروەها دەڵێت" خوا سه‌بووری خانه‌واده‌که‌ی و ئێمه‌ش له‌ تۆڕی میدیایی رووداو بدات".

شیفا گەردی رۆژنامەنووسی کەناڵی رووداو دوێنی ٢/٢٥ لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی هیزە عێراقییەکان دژی چەکدارانی داعش لە موسڵ مین پیایدا تەقیەوەو گیانی لەدەستداو کامێرامانەکەی بەسەختی بریندار بوو.



AM:10:04:26/02/2017