پێشکەشکاری دیاری کورد، ئەڤین ئاسۆ شەهیدبوونی رۆژنامەنووس شیفا گەردی بە خەمێکی زۆر گەورە بۆخۆی ناوزە دەکات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەڤین ئاسۆ لەسەر شەهیدکردنی شیفا گەردی نووسیویەتی " شه‌هیدبوونی هاوپیشه‌مان شیفا گه‌ردی بووه خه‌مێکی جه‌رگبڕ".
ئەڤین لەو پۆستەدا دەڵێت " شیفا یه‌کێک بوو لهخانمە رۆژنامه‌نووسه چالاک و چاونه‌ترسه‌کانی تۆڕی میدیایی رووداو، ماوه‌یه‌کی زۆریشه له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕو ناکۆکییه‌کان له‌موسڵه‌وه هه‌واڵ و زانیارییه‌کان ده‌گوازێته‌وه".
ئەڤین لە کۆتایی پۆستەکەیدا، دەڵێت" بۆ ئه‌م کۆسته گه‌وره‌یه سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و روداو‌و خانەوادەكەی وهه‌موو هاوپیشه‌کانی ده‌که‌م".