شاعیر و میدیاکار رەنج سەنگاوی باسی ساتێکی ئیشکردنی خۆی دەکات لەگەڵ شیفا گەردی کە هاوسەریب خێزانێکی شەهید شیفای خستۆتە گریان.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رەنج سەنگاوی رۆژنامەنووسی رووداو لەگەڵ دانانی وێنەیەکی خۆی شیفا، نووسیوویەتی " ئەمە وێنەی شەوێکە تا سێی شەو ڕاستەوخۆ لەگەڵ شیفا کەمپەینمان بۆ شەھیدانی شەڕی بەرەنگاری داعش کرد، ئەو شەوە شیفا زۆر گریا یەکێ لە خێزانی شەھیدەکان نزیکترین ھاورێی مناڵی شیفا بوو، بە شیفای وت "شیفا کرێچیم بڵێی خانوویەکم بۆ دەربچێ"، شیفا بە دڵی پرەوە وتی "دووعا ئەکەم وەریبگری، دووەم کەس لە قورعەکەدا بۆ ئەو ژنە شەھیدە خانویەک دەرچوو".
رەنج سەنگاوی لە درێژەی نووسینەکەی لەسەر ئەو شەوە لەگەڵ شیفا دەڵێت" لە خەمەکەی و لە خۆشیەکەشیدا شیفا لەگەڵی ئەگریا، من ئەو شەوە شتێکم لەسەر فرمێسکەکانی شیفا نوسی، کێ ئەیزانی دوای دوو ساڵ شیفاش ئەبێ بە شەھیدێکی تری نیشتیمان".
شیفا گەردی رۆژنامەنووسی دیاری رووداو دوێنی ٢/٢٥ لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی هێزە عێراقییەکان لە دژی داعش لە موسڵ، بۆمبێک پیایدا تەقیەوەو شەهیدبوو.