كچه هونه‌رمه‌ند دڵسۆز ماوه‌تى ڕایگەیاند ماوه‌ى چه‌ند
رۆێكه دۆخى ته‌ندروستى جێگیر نییه و به‌نیازه نه‌شته‌رگه‌رى بكات.
دڵسۆز ماوه‌تى لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە" سڵاو هاورێیانم
بمبورن به هۆى ئه‌وه‌ى بارى ته‌ندروستیم ته‌واو نیه به‌یانى نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ ده‌كرێت
له سلێمانى بۆ ماوه‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ومه‌وه لێتان هیوادارم هه‌مووتان له‌ش ساخ بن".
دڵسۆز ماوەتی کە ئێستا وەک یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی بەرنامەی بەزمی بەزم
کاردەکات، هۆکاری نەشتەرگەرییەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەروەها هەوادارانی هیوای
تەندروستییەکی باشیان بۆ خواستووە
دڵسۆز ماوه‌تى له‌دایكبووى ساڵى ١٩٨٥، به‌شدارى چه‌ندین فیلمى و دراماى
كۆمیدى كردووه، خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵاتە له فێستیڤاڵه‌كانى ناوخۆدا.