خانمە پێشکەشکارێکی شۆخوشەنگ و بەناوبانگی کورد وازی هێنا

خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی نێت تیڤی، سۆڤین وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی "سڵاو ئازیزانم پێش هەموو شتێک ئەمەوێ لە ناخی دڵمەوە زۆررر زۆرر سوپاستان بکەم بۆ هەواڵ پرسینتان بۆ کۆمێنت و مەسج و دایرێکتەکانتان زۆررر سوپاسی ئەو هەموو پشتگیرییەتان ئەکەم بەڕاستی گەورەتان کردم بەڕاستی دڵم پێتان خۆشە 🙈♥️ڕاستە من لە نێت و کۆشکی نێت نیم لەگەڵ عایلەکەم نیم بەڵام هەموو کاتێک ئەوێ بۆ من فێرگەیەکی سەرەتایم بووە ئارامۆ میدیا و نێت تیڤی بۆ هەمیشە کۆشک و لانەی ئێمە بووە و ڕۆشتنی من لە ماڵەکەم پەیوەندی بە هیچ هۆکارێکی نەرێنییەوە نییە بەڵام هەموومان لەم ڕۆژگارەیا کۆمەڵێک بەربەست یەتە ڕێمان بۆ ماوەیەک لە کارەکەی دوور ئەکەوێتەوە من بەڵێنی ئەوەتان پێ ئەیەم بە ماوەیەکی کەم بە هەر هۆکارێک بێت ئەگەڕێمەوەو لە خزمەتی وڵات و ئێوەی ئازیزا ئەبم بەڕاستی هێشتا ئەو مەسجانەی لە ستۆری پۆستم کردووە لە سەدا دەیەتی بمبوورن گەر نەتوانم هەمووی پۆست کەم لە بری سوپاس و پێزانینم بۆ خۆشەویستیتان ♥️زۆر خۆشحاڵم دووبارە کە هەست ئەکەم بە ماوەیەکی زۆر کورت زۆرترین فانی باش و ئازیزو ناخ پاکم هەبێت" ئاشکراشی دەکات بە زووترین کات و بە پڕۆژەی گەورەتر دەگەڕێتەوە سەرشاشەکان.
سۆڤین لە وەرزی نوێی کەناڵی نێت تیڤی وەک پێشکەشکاری سەرەکی بەرنامەی کۆشکی نێت دەرکەوت و هاوسەرگیری لەگەڵ زانستدا کردووە کە پێشکەشکاری هەمان کەناڵە.



PM:10:28:27/02/2017